بریندار بوونی دوو‌ کۆڵبەر لەسەر سنووری تەتە

دوو کۆڵبەر خەڵکی شاری مەریوان لەسەر سنووری تەتە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٣شەممە ٢٦ی مانگی گوڵانی١٤٠٢، هێزەکانی ڕژێم لەسەر سنووری تەتە، بە چەکی کڵاش تەقەی ڕاستەوخۆیان لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئاکامدا بووە هۆی بریندار بوونی دوو لە کۆڵبەران.
یەكێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان کە ناوی ئەمیرە و خەڵکی دەمەیۆیە، دەست و پەراسووی بریندارە. بەڵام تا ئێستا و گەیشتنی هەواڵەکان بە کۆڵبەرنیوز، هیچ زانیارییەک لەسەر کۆڵبەرە بریندارەکەی تر لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ئەو ئامارانەی کە لە ساڵی ١٤٠١دا لەلایەن کۆڵبەر نیوزەوە تۆمارکراون، بە گشتی ٢٣٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارگەلی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم، مانەوە لە بەفر و بەستەڵەکدا، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و هتد…کوژراو و بریندار بوون.
لەم ڕێژەیە ٣٩ کۆڵبەر واتە (١٧%) کوژراو و ١٩٥ کۆلبەر واتە(٨٣%) بریندار بوون. هەروەها لە کۆی گشتی ٢٣٤ کۆڵبەری کوژراو و بریندار لە ساڵی ١٤٠١دا، ١٧٢ کۆڵبەر (٧٤%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان کوژراو و بریندار بوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی + ویدئۆ

پ مه 25 , 2023
کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بە سەختی بریندار بوو. بە پێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆڵبەران لە سنووری بانە کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک زۆر بە سەختی بریندار بووە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک […]

You May Like