بۆکان؛ بانگهێشتکردنی مەتین حەسەنی بۆ دادگا

“مەتین حەسەنی”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ بە ڕاگەیەندراوێک بۆ دادگەی ئەم شارە بانگهێشت کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەتین حەسەنی یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ بۆ دادگای بۆکان بانگهێشت کرا. بەپێی ڕاگەیەندراوێک لە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لەلایەن لقی یەکی لێکۆڵینەوەی دادگای بۆکان بە سەرۆکایەتی لێکۆڵەر “مەهدی فەخری” دەرچووە و بە “مەتین حەسەنی”ڕاگەیەندراوە، داوا لە ناوبراو کراوە کە لە ماوەی ٥ ڕۆژدا بۆ کۆتا بەرگری سەبارەت بە تۆمەتی «چالاکی دژی نیزام» لەم لقە ئامادەبێت.

لە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، مەتین حەسەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەرکرا و دوای مانگێک بە دانانی بارمتە لە زیندانی بۆکان ئازادکرا.

مەتین حەسەنی لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ لە شاری بۆکان، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بینایی چاوێکی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

پ آوریل 25 , 2024
بێ دادگایەک لە شاری ئیسفەهان، بە تۆمەتی درۆ و بێ بنەما، سزای لە سێدارەدانی بۆ تۆماج ساڵحی هونەرمەند و دەنگی زوڵاڵی شۆڕشگێڕان لە ئێران دەرکرد. ئه‌م حوکمه له جەرگەی پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر ژنانی ئازادپۆش، چڕبوونەوەی گوشارەکان بۆسەر زیندانیانی سیاسی و بەڕێوەبردنی ئێعدامی به کۆمەڵ به مەبەستی دروستکردنی فەزای ترس […]

You May Like