مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

دانیال ساڵحی کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری شاری مەریوان بریندارکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە یەکی گەلاوێژی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری شاری مەریوان بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی گەنج برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “دانیال ساڵحی” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “دوپلۆرە”ی سەربە شاری مەریوان بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. ئەم کۆڵبەرە گەنجە بۆ چارەسەرکران بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

پ جولای 24 , 2025
ڕەسوڵ فەتحی کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری شاری مەریوان بریندارکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەمە یەکی گەلاوێژی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری شاری مەریوان بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بریندارکرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ڕەسوڵ فەتحی” خەڵکی شاری مەریوان بۆ […]

بابەتی پەیوەندیدار