سەردەشت؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین لە هێڵی سنووری سەردەشت

“ڕەئوف ئەحمەدی و جەبار ئەحمەدزادە” دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری سەردەشت برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بەهۆی تەقینەوەی مین لە چیای “بولفەت” لە هێڵی سنووری سەردەشت دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون. ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریتین لە “ڕەئوف ئەحمەدی” تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی گوندی “زۆران”و “جەبار ئەحمەدزادە” تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی “کونە مشکێ”ی سەر بە شاری سەردەشتن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەئوف ئەحمەدی قاچی پەڕیوە و جەبار ئەحمەدزادەش بە سەختی بریندار بووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو کۆلبێرتە بۆ چارەسەر ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پ مارس 28 , 2024
منداڵێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەقز، بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “بەستام”ی سەقز تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردوو و لە ئەنجامدا منداڵێکی کۆڵبەر “قاچی” بە سەختی برینداربوو.ناسنامەی ئەم منداڵە کۆڵبەرە بە ناوی […]

You May Like