سلێمان قادرگڵوان، برای عەبدولسەلام قادرگڵوان لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە دووی پووشپەڕی ١٤٠٤، سلێمان قادرگڵوان برای عەبدولسەلام قادرگڵوان لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم ڕۆشتنە ناو هەژماری ئینستاگرامی ئەم هاووڵاتییە و پۆستی پشتگیری لە کۆماری ئیسلامی بڵاوکردەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.
یەکشەمە هەژدەی پووشپەڕی ١٤٠٢، سلێمان قادرگڵوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری شنۆ گواسترابوویەوە.
عەبدولسەلام قادرگڵوان، لە چواری ڕەزبەری ١٤٠١، لە ناڕەزایەتییەکانی سی خەرمانان لە شاری شنۆ بە سەختی برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا.