سنە؛ دەستبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

“ئومید ئەحمەدی” چالاکی ژینگە و خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکانی شاری سنە “ئومید ئەحمەدی”یان دەستبەسەرکرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم چالاکەی ژینگەیان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکردووە. ئومید ئەحمەدی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “نگڵ”ی سەربە شاری سنەیە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە هەمان ڕۆژ، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە کامێران، پاش ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی ژینگەیی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگەیان دەستبەسەرکرد کە ناسنامەی ٦ کەس لەوانە بە ناوەکانی “حسام مەهدی، ئەمیر نەدیمی، فەریدە وەیسی، حەمید سەوزە، ئامانج قوربانی و فەرزین موەفەقی” بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ ئازادی کاتی عەلی دانش بە دانانی بارمتە لە زیندان

پ جولای 25 , 2024
“عەلی دانش” هاووڵاتی شاری مهاباد بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “عەلی دانش” هاووڵاتی شاری مهاباد بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.تا کاتی نووسینی […]

You May Like