نەوسوود؛ برینداربوونی لانیکەم ١٥ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی + ڤیدیۆ

دوێنێ ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لانیکەم ١٥ کۆلبەر لە دانیشتووانی سەلاس باوەجانی و جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی نەوسوود بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئەمڕۆ ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆلبەران کردووە لە سنووری “نەوسود”و لە ئەنجامدا لانیکەم ١٥ کۆلبەر بریندار بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆلبەرانە دانیشتووی هەردوو شاری سەلاس باواجانی و جوانڕۆن.
هەروەها هێزەکانی هەنگی مەرزی دەستیان بەسەر لانیکەم ٧٠ کۆڵی کۆڵبەراندا گرتووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، برینی بەشێک لەو کۆڵبەرانە قووڵە و باری جەستەییان نالەبار ڕاگەیاندراوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی کۆلبارانی بریندار نییە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەورامان؛ سوتاندنی کۆڵەی کۆڵبەران و برینداربوونی کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی تەتە، لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە + ڤیدیۆ

د اکتبر 30 , 2023
ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ئاگریان لە کۆڵی کۆلەباران بەردا و گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی مەریوانیان بەتەقەی ڕاستەوخۆ بە سەختی بریندار کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییە سنوورییەکانی تەتەی هەورامان ئاگریان لە کۆڵ و کەلوپەلی کۆڵبەران بەردا و هەروەها گەنجێکی […]

You May Like