تەفتان؛ کوژرانی لانیکەم ١٠ کەس بەهۆی هێرشی کەسانی چەکدار بۆسەر هێزەکانی ڕژیم

بەهۆی هێرشی کەسانی چەکداری نەناسراو بۆ ٢ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ڕژیم لە تەفتانی بەلوچستان، لانیکەم ١٠ کەس لە هێزەکانی ڕژیم کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە سەرچاوەی ناوخۆیی، ئەمڕۆ شەمە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ کەسانی چەکداری نەناسراو هێرشیان کردەسەر ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ڕژیم لە چوونە ژوورەوەی شاخی گەوهەر سەربە شاری تەفتان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لانیکەم ١٠ کەس لە هێزەکانی ڕژیم کوژران. تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەلاسی باوەجانی؛ وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی کۆڵبەران

ش اکتبر 26 , 2024
ئۆتۆمبێلێکی کۆڵبەران لە ڕێگەی جوانڕۆ بۆ سەلاسی باوەجانی پاش لادانی لە ڕێگەکە وەرگەڕا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ پاش لادانی لە ڕێگەکە ئۆتۆمبێلێکی پژۆ ٤٠٥ی کۆڵبەران لە ڕێگەی جوانڕۆ بۆ سەلاسی باوەجانی وەرگەڕا کە لەم ڕووداوەدا هیچ یەکێک لە کۆڵبەران و سەرنشینان زیانیان پێنەگەیشتووە. ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی […]

You May Like