بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سنە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە لە “سییەکانی و سکی”بەسەختی برینداربوو. جەستەی ئەم کۆڵبەرە بە دەیان گوللەی ساچمەیی بەرکەوتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە دەمانچەی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری بانە کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “فەردین وەیسی” خەڵکی شاری سنە ڕاگەیاندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە سەختی لە “سییەکان و سکی” بریندار بووە و چەند گوللەیەکی ساچمەیی چووەتە ناو سییەکانییەوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو، بۆ چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ گیانلەدەستدانی دڵتەزێنی کرێکارێک لە سنووری باشماخ

چ آوریل 10 , 2024
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کرێکار بە ناسنامەی “هادی چوپانی” خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی ژێر کەوتنی دەزگای ترێلەرەوە، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کرێکار بە ناسنامەی “هادی چوپانی”، خێزاندار و خەڵکی گوندی “سەیف”ی شاری مەریوان، لە کاتێکدا کە خەریکی کاری سەختی کرێکاری بوو […]

You May Like