“ئەفشین موستەفاپوور”، هاوڵاتیی شاری نەغەدە پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە شەشی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەفشین موستەفاپوور، هاوڵاتیی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی شاری نەغەدە پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی شاری نەغەدە گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردم و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ئەفشین موستەفاپوور، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.