سه‌پاندنی تۆمه‌تی نوێ به‌سه‌ر “ژینا موده‌ڕس گورجی” له‌ سنه‌

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ژینا موده‌ڕس گورجی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی جۆزه‌ردان له‌ كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و شاره‌ بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلاب گوازراوه‌ته‌وه‌ و له‌وێ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دژبه‌ری ڕژیم” خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی.

“ژینا موده‌ڕس گورجی” پێشتر به‌ تۆمه‌ته‌كانی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی گشتی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ مه‌حكووم كراوه‌. ناوبراو ڕۆژی ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ بۆ جاری دووهه‌م له‌ كاتی ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٠ی گوڵان بۆ به‌ندی گشتی كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه‌ ڕاگوێزرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مانگرتن له‌ خواردنی “په‌رهام په‌روه‌ری” له‌ زیندانی ئێڤین

چ ژوئن 28 , 2023
“پەرهام پەروەری” هاووڵاتی خەڵكی سەقز و یەکێک لە به‌ندكراوانی شۆڕشی “ژینا”، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ لە ناڕەزایەتی بە حوکمی ناڕەوای سیستەمی قه‌زایی ڕژیم، دەستی دایه‌ مانگرتن لە خواردن. بە پێی ڕاپۆرتەکان“په‌رهام په‌روه‌ری” لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک و پێنج ساڵ […]

You May Like