ئەفشین ساعدی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، ئەفشین ساعدی هاوڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتییەیان دەستگیر کردووە.
تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە.