كوژران و برینداربوونی ٨ هێزی ڕژیم له‌ سه‌راوان

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌ سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌راوان و هه‌شت كه‌س له‌ هێزه‌كانی سپای پاسداران كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هێرشه‌ له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشێگڕی به‌لووچ و له‌ تۆڵه‌ی ئێعدامی ده‌یان به‌ندكراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌. لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر بۆرجه‌كی “مه‌زه‌ سه‌ر” له‌ ناوچه‌ی “مه‌ك سووخته‌”ی سه‌راوان و شه‌ش كه‌س له‌ هێزه‌كانی ڕژیمیان كوشتووه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بریندار بوونی لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە سنووری نەوسود

س مه 23 , 2023
شەوی دووشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢،لە سنووری نەوسوود،٧ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کران. بە پێی زانیاریەکان تا ئێستا ناسنامەی چوار کەس لە کۆڵبەرە بریندارەکان ئاشکرا کراوە کە بریتیە لە: (عارف)خەڵکی پاوە ، (مەحموود)خەڵکی پاوە، (جەماڵ)خەڵکی ئاوایی شمشیری سەر بە پاوە(فەیسەڵ ئەحمەدی)خەڵکی ئاوایی سەریاس سەر بە پاوە.شایانی باسە […]

You May Like