محەمەد عەلی ئازەری، هاوڵاتی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، محەمەد عەلی ئازەری، هاوڵاتی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان بە شێوەی توندوتیژی دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.