گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی چوار کەسی دیکە بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە

بەلایەنی کەمەوە پێنج کۆلبەر لە بەرزاییەکانی “تەتە”ی هەورامان تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لانیکەم پێنج کۆڵبەر بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری تەتە کوژراو و برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کۆڵبەرێک به ناسنامەی “شۆڕش شوکری” خەڵکی گوندی “ئالمان”ی مەریوان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی له ده ستدا و چوار کەسی دیکەش به سەختی برینداربوون.
بریندارەکان بە فریاکەوتنی نۆدشە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواسترانەوە.
کۆڵبەرنیوز هەوڵدەدات ناسنامەی کۆڵبەرەکانی دیکە و وردەکارییەکانی ئەم هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

میراوا؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی و گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک

ج مارس 29 , 2024
چەند کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی “وەزێنە”ی میراوای (سەردەشت) تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بوون و کۆڵبەرێکیش گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، چەند کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی “دەشتی وەزێنە”ی میراوای (سەردەشت) چەند کۆلڵەرێک کەوتنە خوارەوە و بەوهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ئەبوبەکر ماخوزی” خەڵکی میراوا کوژرا.تا ئێستا هیچ زانیارییەک […]

You May Like