سەلاس باوەجانی؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

شادمان محەمەدی، هاووڵاتییەکی جەوانی خەڵکی سەلاس باوەجانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، شادمان محەمەدی، هاووڵاتییەکی جەوانی خەڵکی سەلاس باوەجانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. شادمان محەممەدی بەبێ فەرمانی دادگا لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شادمان محەمەدی بەهۆی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

 جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ج نوامبر 3 , 2023
زانیار مەحمودی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، زانیار مەحمودی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرته ئەم هاوڵاتییە بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا لەلایەن هێزه ئەمنییەکانەوه له […]

You May Like