ساوە؛ برینداربوونی کاسبکارێکی «شووتی» بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان

ئاکۆ ئەلتافی، کاسبکاری «شووتی» خەڵکی شاری دیواندەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆتۆبانی ساوە – تاران بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ئێوارەی شەمە شەشی گوڵانی ١٤٠٤، کاسبکارێکی «شووتی» خەڵکی شاری دیواندەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆتۆبانی ساوە -تاران بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کاسبکارە «ئاکۆ ئەلتافی»، خەڵکی شاری دیواندەرە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە گوللە تەقەیان لەم هاوڵاتییە کردووە و لە مل و زگی بە سەختی بریندار بووە.

ناوبراو بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی شاری ساوە گواسترایەوە و بەهۆی سەختی برینەکانی لە بەشی چاودێرییەکانی تایبەت خەوێندراوە. دۆخی گشتی ئەم بریندارە بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

ئاکۆ ئەلتافی، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵی تەمەن ١٣ و تەمەن ٩ ساڵە. 

شوتییەکان، کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی تایبەتن کە کاڵای هاوردە لە سنوورە نافەرمییەکانەوە بۆ نێوەندی شارەکانی ئێران دەگوازنەوە. زۆرێک لە شوتیسوارەکان، کۆمەڵێک گەنجی بێکارن کە بەهۆی هەژاری، بێکاری و جیاکارییە سیستماتیکییەکانی حکومەت، گیانیان دەخەنە مەترسییەوە تا بتوانن داهاتێکیان دەست بکەوێت. یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی دیاردەی شوتیگەری لە ناوچەکانی باشوور، باشووری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئێران بەرزبوونی ڕێژەی هەژاری و بێکاری زۆرە. جیاکاری سیستماتیکی حکومەت، نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی کار، لەناوچوونی کەرتی کشتوکاڵی بەهۆی کەم ئاوی و خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان و کێشەکانی ئابووری و بژێوی ژیان، بوونەتە هۆی ئەوەی کە زۆرێکیان بە ناچاری ڕوو لەم کارە بکەن. ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و پیاوان بەهۆی هەژاری و بێکاری لە پارێزگاکانی باشووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئێران وەکو بووشەهر بەتایبەت بەندەری گەناوە، خوزستان، کۆهگیلۆیە و بویەرئەحمەد بەتایبەت شاری گەچساران، لوڕستان، فارس، کرمان، بەلوچستان، کوردستان، کرماشان، ئیلام و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕوویان کردووەتە ئەم دیاردەیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

د آوریل 28 , 2025
ئاکۆ شەریفی و شوانە عەلی پوور، دوو کۆڵبەری گەنج لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزە سنوورییەکان، بە سەختی برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دوێنێ ڕۆژی یەکشەمە حەوتی گوڵانی ١٤٠٤، لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە، دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە سەختی برینداربوون. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا […]

You May Like