“حسێن ئاداک” و “نەزیر ئاداک” ٢ هاووڵاتی خەڵکی شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ٢ هاووڵاتی خەڵکی شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. ناسنامەی ئەم ٢ هاووڵاتیە “نەزیر ئاداک” و “حسێن ئاداک” هەردوو خەڵکی گوندی “ژیوار”ی سەربە شاری سەوڵاوا بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم ٢ هاووڵاتیەیان دەستبەسەرکرد و تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی ئەم ٢ هاووڵاتیە بێ ئەنجامە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.