ورمێ؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار

بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار و دۆخی ناجێگیری کار، کرێکارێک لە شاری ورمێ بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە هەشتی جۆزەردانی ١٤٠٤، کرێکارێک لە شاری ورمێ بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ناوبراو “کانەبی شنۆدووکانە”، خەڵکی گوندی “گسیان مەرگوڕ” لە شاری ورمێ بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە؛ لە ساڵی ١٤٠٣، لانیکەم ٢٠٤٢ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ١٦١١٣ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار برینداربوون.

ئێران لە بواری ئەمنییەتی کار لەنێو وڵاتانی جیهاندا پلەی ١٠٢ی هەیە کە پلەیەکی زۆر لەخوارەوەیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ پێدانی مەرەخەسی بە عادل پیرۆزی لە زیندانیی شاری مەریوان

ش مه 31 , 2025
عادل پیرۆزی، زیندانیی سیاسی بەندکراو لە زیندانی شاری مەریوان مەرەخەسی پێدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە دەی جۆزەردانی ١٤٠٤، عادل پیرۆزی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری مەریوان بە پێدانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانی ئەم شارە مەرەخەسی پێدرا. عادل پیرۆزی، لە نۆزدەی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بۆ بەسەربردنی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی شاری […]

You May Like