سنە؛ ئازادی حەسەن ئەمینی لە گرتوخانە

حەسەن ئەمینی، برای محەمەد ئەمینی یەکێک لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، بە چاودێری ئەلکترۆنیدا لە گرتوخانەی سنە ئازاد کرا. ناوبراو پاشماوەی سزادانەکەی لە دەرەوەی گرتوخانە و بە سنوورداری تێدەپەڕێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ حەسەن ئەمینی، لە گرتوخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی حەسەن ئەمینی لە گرتوخانەی سنە، بە چاودێری ئەلیکترۆنی ئەنجامدراوە. ناوبراو پاشماوەی سزادانەکەی لە دەرەوەی گرتوخانە و بە سنوورداری شوێنی دیاریکراو لە ماڵەکەی تێدەپەڕێت.

حەسەن ئەمینی، برای محەمەد ئەمینی یەکێک لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، لە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٢، لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بنەماڵەکانی دادخواز لە مەزاری دانیال پابەندی، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا. ناوبراو لە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢، بە بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی بۆکان ئازاد کرا.
ناوبراو لە ناوەندی پووشپەڕی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە تۆمەتی تێکدانی یاسای گشتی بە ٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردن و ٤٠ لێدانی شەلاق سزادرابوو.
ناوبراو لە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بۆ بڕیاری سزادانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی سنە گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتانی بڵاوکراوە، محەمەد ئەمینی لە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان لە شاری سنە، بە گوللەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

خوڕەماوا؛ کوژرانی دوو کاسبکار جوانڕۆ بەهۆی ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

ش آگوست 31 , 2024
“بەرزان وەیسی و کاوە خوسرەوی پوور” دوو کاسبکاری خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی جومعە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، لە ئەنجامی ڕاوەدوونان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بەرەو ئۆتۆمبێلی کاسبکاران، بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە و دوو کاسبکار گیانیان لەدەستدا.ناسنامەی […]

You May Like