سەقز؛ کوژرانی چەندین ئەسپی کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

هێزەکانی ڕژیم چەندین ئەسپی کۆڵبەران لە سنووری بەستامی سەقز کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هەینی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی ڕژیم لە بازگەی ناوخلت لە سنووری بەستامی سەقز، تەقەیان کرد لە لانیکەم ٩ ئەسپی کۆڵبەران و کوژران. هێزەکانی ڕژیم سەرەڕای کوشتنی ئەسپەکان، ژیانیان بە کەرەستەی کۆڵبەران گەیاند. شایانی باسە ئەم ئاژەڵانە تەنیا سەرمایەی کۆڵبەران و کاسبکارانی سنوورین کە ژیانیان بەوە دابین دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمە یەکەم جار نییە کە هێزەکانی ڕژیم هەنگاوی توندوتیژانەیان هەیە. کوشتنی بێ ڕەحمانەی ئەسپەکانی کۆڵبەران لە ناوچەکانی سنووری بەردەوامە. چالاکانی ژینگە و دانیشتووانی ناوچەکە بۆ ئیدانەکردنی ئەم هەنگاوە نامرۆڤانەیە، لەبارەی بەردەوامی ئەم ڕووداوانە نیگەرانیان دەربڕیوە. سەرەڕای بوونی ناڕەزایەتی زۆر، هێزەکانی سنوور لەم کارە نایاسایی و نامرۆڤانەیە بەردەوامن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

ج اکتبر 4 , 2024
بە بۆسەدانان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە ڕێگەی بۆکان بۆ مهاباد کاسبکارێکی کوردیان کوشت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی ڕژیم لە بۆسەدانان و تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ خۆڕەوێکی کاسبکار، لە ڕێگەی بۆکان بۆ مهاباد ناوبراویان کوشت. ناسنامەی ناوبراو یوسف دەشتی، بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندرا. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، […]

You May Like