بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی + ویدئۆ

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆڵبەران لە سنووری بانە کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک زۆر بە سەختی بریندار بووە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە لەبەردەستدا نییە.

بە پێی ئەو ئامارانەی کە لە ساڵی ١٤٠١دا لەلایەن کۆڵبەر نیوزەوە تۆمارکراون، بە گشتی ٢٣٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارگەلی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم، مانەوە لە بەفر و بەستەڵەکدا، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و هتد…کوژراو و بریندار بوون.
لەم ڕێژەیە ٣٩ کۆڵبەر واتە (١٧%) کوژراو و ١٩٥ کۆلبەر واتە(٨٣%) بریندار بوون.
هەروەها لە کۆی گشتی ٢٣٤ کۆڵبەری کوژراو و بریندار لە ساڵی ١٤٠١دا، ١٧٢ کۆڵبەر (٧٤%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان کوژراو و بریندار بوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شۆڕشی ڕۆژاڤا و خۆبەڕێوەبەری - ڕۆمان میرەکی

پ مه 25 , 2023
نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی بە دروستبوونی شۆڕشی ١٩ تەمووز، ئاسۆی نوێ ڕووی لە کورد کرد کە توانی خۆی ڕێکبخات و بە سیاسی بکات دوای دوو ساڵیش خۆبەڕێوەبەری ڕاگەیەندرا، یەپەگە وەک یەکەم هێز و دواتریش هەسەدە بووە هێزی سەرەکی خاک و گۆڕەپانی سووریا. لە ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاڤا، لەگەڵ فەتحوڵڵا حسێن ئەندامی نوێنەرایەتی […]

You May Like