بانە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی فەرزاد مەردۆخی

«فەرزاد مەردۆخی» لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری کامێران جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بانەوە دەستبەسەرکراوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگ و نیوێک بەسەر دەستبەسەرکرانی تا ئێستا لە گرتووخانەی شاری بانە لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «فەرزاد مەردۆخی» هاوڵاتی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی گوندی «دەژنە»ی سەربە شاری کامێران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە بۆ زیندانی شاری بانە گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو هەفتە لە گواستنەوەی ئەم هاوڵاتییە بۆ زیندانی شاری بانە تا ئێستا دەستبەسەرە و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات.

«فەرزاد مەردۆخی» لە سەرەتاکانی بەفرانباری ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بانەوە دەستبەسەر کرابوو.

«فەرزاد مەردۆخی» ڕۆژی هەینی لە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا لە شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ ئازادی ئومید سەجادی بە دانانی بارمتە

د فوریه 3 , 2025
“سەید ئومید سەجادی”، هاوڵاتی دانیشتووی شاری مەریوان پاش تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «سەید ئومید سەجادی» هاوڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی «کوڵەجێ»ی سەربە شاری سەوڵاوا، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و […]

You May Like