کامێران؛ چاندنی ٥٠٠ نەمامی دارەبەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی دروستکردنی کانەکان

لە هەوڵێکی نەمام ناشتندا و بە مەبەستی پاراستنی ژینگە، خەڵکی گوندی ماراو و چالاکانی ژینگەیی لەم گوندە زیاتر لە ٥٠٠ نەمامی دارەبەنیان چاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ لە هەوڵێکی نەمام ناشتندا و بە مەبەستی بەرگریکردن لە ژینگە و پاراستنی، خەڵکی گوندی ماراو و چالاکانی ژینگەیی لەم گوندە زیاتر لە ٥٠٠ نەمامی دارەبەنیان ناشت. ئەم هەوڵە وەک ناڕەزایەتییەک بوو دژ بە دروستکردنی کانەکان لەم ناوچەیە و بە درووشمی «بۆ دەستکەوتنی سەرمایە، ژینگە لەناو مەبەن»، ئەمجام درا.

خەڵکی گوند و پارێزەرانی ژینگە بە چاندنی ئەم نەمامانە وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر دروستکردنی کانەکان و جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی ژینگە، هەوڵ بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی دارستانی بچووک و ژیاندنەوەی ژینگەی ناوچەکە دەدەن. ئەوان لەو بڕوایەدان کە دروستکردنی کانەکان لەم ناوچەیەدا زیانی زۆر بە ژینگە و ئاژەڵانی ناوچەکە دەگەیەنێت و ئەنجامێکی قەرەبوونەکراوەی دەبێت.
شایانی باسە نەمامی دارەبەن لە دارە ڕەسەن و خۆماڵییەکانی ناوچەکەیە کە ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستن و ڕێگریکردن لە پوانی خاک و بەدیهێنانی ژینگەی گونجاو بۆ ئاژەڵەکانی ناوچەکە هەیە. ناشتنی ئەم دارانە نیشاندەری یەکگرتوویی خەڵکی گوند و چالاکانی ژینگەیە بۆ پاراستنی ژینگە و سامانی سروشتی ناوچەکە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پەرەسەندنی دەستبەسەرکردنەکان لە کوردستان، هەوڵی پێشگیرانە

ش ژانویه 4 , 2025
بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرکوتگەرانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٠ کەسیان لە جوگرافیای کوردستاندا دەستبەسەر کردووە. دەستبەسەرکردنەکان لە باکوور و باشووری کوردستان و لە شوێنەکانی وەک کرماشان، ئیلام و سەرپولی زەهاب، هاوکات لەگەڵ توندوتیژی و شکاندنی دەرگا و پەنجەرە و تاڵانکردنی موڵک و ماڵی کەسیی بەڕێوە […]

You May Like