کوردستان؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەقز، لە هێڵی سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەت ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ، ڕۆژی یەکشەمە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، “جەمیل عەبدی”کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ لە سنوری نەوسوود، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندارکرا. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە لەهەمان ڕۆژدا “ئاروین حەقانی” کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری سەقز لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندارکراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

س مارس 26 , 2024
لقی خۆراسانی داعش یان دەوڵەتی ئیسلامی، بەرپرسیارێتی جینایەتەکەی ڕۆژی ٣ی مانگی خاکەلێوەی هۆڵی کۆنسێرتەکانی شاری کرۆکوس لە ڕووسیای لە ئەستۆ گرت. جینایەتێکی کە تێیدا ١٣٣ کەسی بێ دیفاع کوژران و زیاتر لە ١١٤ کەسیش بریندار بوون. هێشتا ماوەیەکی زۆر بەسەر ڕووداوەکەی شاری کرمان لە سەر گۆڕی قاسم سولەیمانی دا تێپەڕ […]

You May Like