نەوسوود؛ برینداربوونی لاوێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی + ڤیدیۆ

ماهان بەرزگەر، لاوێکی کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسود ئەژنۆی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ماهان بەرزگەر، لاوێکی کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی گوندی نیرژ سەر بە سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ئەژنۆ و قولاپەی پێی بە سەختی بریندار بووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم لاوە کۆڵبەرە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی قودس له پاوه گواستراوەتەوه.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە هەمان کاتدا سێ کۆل

ڵبەری دیکەی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوون، کە تا ئێستا ناسنامەکانیان بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.

لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ ئازادی مادح خۆشنەواز چالاکی ژینگەپارێزی بە دانانی بارمتە 

س اکتبر 24 , 2023
مادح خۆشنەواز، چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی چیای مەریوان، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دانیشتنەکان بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، مادح خوشنەواز، چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی کۆمەڵەی چیای سەوزی مەریوان، پاش ٤٣ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە تا کۆتایی […]

You May Like