بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «دانش شەڕەفی» شاخەوانی خەڵکی شاری سنە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لەسەر بارودۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی خانەوادەکەی زیاتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «دانش شەڕەفی» شاخەوانی تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی “سەلوات ئاوا”ی سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ناوبراودا، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
نەبوونی زانیاری لەسەر بارودۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی خانەوادەکەی زیاتر کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادوەری ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراوە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.