سیامەک زەنگی، لوقمان زەنگی و دیاکۆ عەزیزی ٣ هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ لوقمان زەنگی، سیامەک زەنگی ٢ هاووڵاتی گوندی کانی سورەک لە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە ئەمڕۆ چوارشەمە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکانی شاری شنۆ، دیاکۆ عەزیزی هاووڵاتی گوندی باب خالیداوا لە شاری شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم ٣ هاووڵاتیە دەستبەسەرکرد و تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراوان زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.