نەغەدە؛ سزادانیی فەرهاد کەریمی بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری

فەرهاد کەریمی، هاووڵاتی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن دادگای ئەم شارە بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری سزادراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرهاد کەریمی، هاووڵاتی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای ئەم شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر حجازی، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری ڕژیم» بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری سزادراوە.

فەرهاد کەریمی، لە سێی پووشپەڕی ١٤٠٤ لە شاری نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراوە. ناوبراو پاش دەستبەسەرکردنی بۆ گرتووخانەیەکی ورمێ گواستراوەتەوە و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، بۆ زیندانیی نەغەدە گواستراوەتەوە.

فەرهاد کەریمی، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، بە کەفالەت لە زیندانیی نەغەدە ئازادکراوە.

ئەم هاووڵاتییە، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە بینینی پارێزەرەکەی بێبەش بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ گیان لەدەستدانی ڕێبین گورانی، خۆبەخشی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی مەریوان پاش دە ڕۆژ مانەوەی لە کۆما

ج سپتامبر 5 , 2025
ڕێبین گورانی، لە خۆبەخشانی بەشدار لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان و لەوەڕگەکانی مەریوان، لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گیانی لەدەستداوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕێبین گورانی، لە خۆبەخشانی بەشدار لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان و لەوەڕگەکانی مەریوان، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤ لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گیانی لەدەستدا. ڕێبین گورانی، کە خەڵکی گوندی «ساوا» […]

بابەتی پەیوەندیدار