پیرانشار؛ دەستبەسەری هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکان

واحید ئەبوبەکری، هاووڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ واحید ئەبوبەکری، ٢٧ ساڵان و کوڕی محەمەد و خەڵکی گوندی کەندرە لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. شایانی باسە، هاوکات ٣ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی سەعدون شەریفی خەڵکی گوندی گرداسە، سلێمان چوپانی خەڵکی گردکەشانە، عەلی حسێن پوور خەڵکی گوندی چیانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی واحید ئەبوبەکری زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ ئازادی کاتی مەنیژە خۆشنود

ش سپتامبر 7 , 2024
مەنیژە خۆشنود، هاووڵاتی شاری بۆکان بە بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی بۆکان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ مەنیژە خۆشنود، هاوڵاتی شاری بۆکان بە بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی بۆکان ئازاد کرا. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە. مەنیژە خۆشنود، ٥٦ ساڵان […]

You May Like