یونس تەنهایی، زیندانیی سیاسی لە زیندانی مەهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە ٢٠ مانگ و ڕۆژێک زیندان سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «یونس تەنهایی» زیندانی سیاسی لە زیندانی مەهاباد بە ٢٠ مانگ و ڕۆژێک سزادرا. ئەم سزایە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر یاسر گوزلی دەرچووە و بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. بەپێی سزاکەی، ناوبراو بە تۆمەتی «ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری ڕژیم» بە ٢٠ مانگ و ڕۆژێک زیندان سزادراوە.
لە کۆتاییەکانی جۆزەدانی ١٤٠٤، یونس تەنهایی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و دواتر بۆ زیندانی مەهاباد گواسترایەوە.
یونس تەنهایی، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە و دانیشتووی شاری مەهابادە.