تاران؛ ڕەتکردنەوەی دووبارە دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی لەلایەن دیوانی باڵای وڵات

دیوانی باڵای وڵات بۆ دووەمین جاری لەدوای یەک، داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی سزادراو بە لەسێدارەدانی ڕەتکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مازیار تاتایی، یەکێک لە پارێزەرانی پەخشان عەزیزی، بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە پشتڕاستی کردەوە کە لقی ئاماژەدراو بەبێ لێکۆڵینەوەی دۆسیەی سەرەکی و تەنیا بەپێی سەرنجەکانی خۆی، بەرگرییەکانی پێشکەشکراو لەلایەن تیمی پارێزەرانی بە «بێ هۆکار» خوێندەوە و لە دەستووری لێکۆڵینەوەی دووبارەی دۆسیەکەدا خۆی بە دوور گرتووە.

پێشتریش لە ڕێبەندانی ١٤٠٣، یەکەمین داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی ئەم زیندانییە سیاسییە لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵات ڕەتکرابوویەوە. لەو کاتەدا، ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەرێکی دیکەی دۆسیەکە، لەم بڕیارەدا ڕایگەیاندبوو کە سەرەڕای ڕەتکردنەوەی داواکاری، دیوانی باڵا بەپێی پشتبەستن بە ماددەی ٤٧٨ی یاسای ئایینی دادگا، بە هەڵوەشانەوەی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان ڕازی بووە.

بە ڕەتکردنەوەی دووبارە دادگاییکردنەوە، چارەنووسی پەخشان عەزیزی ناڕوونە و نیگەرانییەکان لەبارەی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی ناوبراو زیاتر بووە.

ڕۆژی سێشەمە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئایمان ئەفشاری، «پەخشان عەزیزی»، چالاکوانی سیاسی بە تۆمەتەکانی وەکو «بەغی» بە لە سێدارەدان سزادرابوو. ئەم سزایە لە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات پەسەند کراوە.

دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی ئەم چالاکوانە سیاسییە لە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣ بەڕێوەچوو.

«پەخشان عەزیزی»، چالاکوانی سیاسی شاری مەهاباد، لە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تارانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایەوە.

خاتوو عەزیزی، لە ڕێبەندانی ١٤٠٢، لە لقی ٥ی لێکۆڵەری دادگای ئەمنی زیندانی ئێڤین تاوانبار کرابوو و داواکاری دۆسیەی ناوبراو بۆ لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی شاری تاران نێردرابوویەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بانگهێشتی سووسەن ڕازانی، چالاکوانی مافی ژنان لەلایەن دادگای شۆڕش

د آوریل 7 , 2025
سووسەن ڕازانی، لە چالاکانی مەدەنی و مافی ژنانی شاری سنە لەلایەن دادگای ئەم شارەوە بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سووسەن ڕازانی، چالاکوانی مەدەنی و لە کەسایەتییە بە ئەزموونەکانی بزووتنەوەی ژنان لە شاری سنە، بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە، بۆ ئامادەبوون لە ڕۆژی سێشەمە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بۆ ئەم […]

You May Like