نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانانی سنووری ڕژیم

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە هێڵی سنووری نەوسوود بەهۆی تەقەی پاسەوانانی سنووری ڕێژیم، کۆلبەرێک بریندار بوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە و لە بەشی چاودێری چڕدا خەوێندراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دوورخستنەوەی نهێنی "پەرهام پەروەری" بۆ زیندانی ئێرانشار

ی ژانویه 14 , 2024
ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، “پەرهام پەروەری” بەبێ ئاگاداری خێزانەکەی و بە نهێنی لە زیندانی ئێوینەوە بۆ زیندانی ئێرانشار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “پەرهام پەروەری” خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “عەمووزاد” بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و ١٠ ساڵ دوورخستنەوە مەحکووم کرابوو. […]

You May Like