بۆکان؛ ئازادی کاتی مەنیژە خۆشنود

مەنیژە خۆشنود، هاووڵاتی شاری بۆکان بە بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی بۆکان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ مەنیژە خۆشنود، هاوڵاتی شاری بۆکان بە بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی بۆکان ئازاد کرا. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.

مەنیژە خۆشنود، ٥٦ ساڵان و هاووڵاتی شاری بۆکان لە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرابوو. ناوبراو پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانەی بۆکان گوازرایەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

زیندانی ئێڤین؛ ئازادی کاتی موختار ئەسەدی

ش سپتامبر 7 , 2024
موختار ئەسەدی، چالاکی سنفی و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان – سنە، بە بارمتەی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ موختار ئەسەدی، چالاکی سنفی و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان – سنە، بە بارمتەی کاتی لە بەندی ٤ی زیندانی ئێڤین ئازاد کرا. ناوبراو […]

You May Like