ڕاپۆرتێک لەسەر کارگەکانی بەرهەمهێنان لە بانە و هەولومەرجی کرێکاران لەو ناوەندە کرێکاریانەدا

کارگەکانی بەرهەم‌هێنان لە شاری بانە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پەرەیان سەندووە و هەلی کار بۆ ژمارەیەک لە شارۆمەندان بەتایبەت ژنان ڕەخساوە بەڵام وەک «هێزی کاری هەرزان» لە ژنان دەڕوانرێت و بەکار دەهێنرین.

‎لە کارگەکانی بەرهەم‌هێنان و مۆنتاژی لامپ لە شاری بانە، مافی کرێکاران بەشێوازێکی بەربڵاو پێشێل دەکرێت و ژنان کە لەو ناوەندانە کار دەکەن، چونکە بەگشتیی لە بنەماڵەگەلی هەژارن و سەرپەرشت و سەرچاوەی بژێوی بنەماڵەکانیانن، لە ترسی دەرکردنیان لە کارگەکان ناوێرن لە بەرانبەر پێشێل‌کردنی مافەکانیان دەنگ هەڵبڕن.

‎تەنانەت ئەگەر سەردانی ئیدارەی کاریان کردبێت، چونکە بەڵگە و دێکۆمێنتیان بە دەستەوە نیە، پاڵپشتیان ناکرێت. خاوەن کارگەکان، شێوازی گرێبەست و کەشی کارگەکانیان وەها داڕشتووە کە بەڵگەیەک نەدەنە دەست ناوەندە یاسایی و حکومیەکان کە ڕێ بە هەر جۆرە سکاڵایەکی کرێکاران بگرن.

‎خاوەن کارگەکان بەم‌جۆرە گوشار دەخەنە سەر کرێکاران:

‎١- لە ڕۆژانی پشووی فەرمی، کرێکار ناچار دەکەن بچێتەوە سەر کار.
‎٢-مانگانەی کەم ئەدرێتە کرێکار.
‎٣- ساڵانە(سنوات) ڕەچاو ناگیرێت.
‎٤- هیچ کرێکارێک مافی پشووی نیە، جگە لەوەی نەخۆش بێت و بەڵگە و پشت‌ڕاستکردنەوەی پزشکی هەبێت.
‎٥- سەپاندنی زێدەکاری ناچاری.
‎٦- بەڵگەی مووچەی مانگانە نادەن بە کرێکار کە بەڵگە نەدەن بە دەستەوە.
‎٧- گوشاری سەر کرێکار بۆ کاری تاقەت‌ پڕووکێن و زێدەبەدەر، بۆ بردنە سەرەوەی ڕێژەی بەرهەم‌هێنان.
‎٨- دواکەوتنی مووچەی مانگانە بۆ ماوەی زۆر.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

كوژران و برینداربوونی دوو منداڵی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

د جولای 10 , 2023
شه‌وی شه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌ی به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌ شارۆچكه‌ی “جالق”ی سه‌ر به‌ شارستانی گوڵشه‌ن، منداڵێك كوژرا و منداڵێكی دیكه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوو. به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، ناسنامه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ “داریووش مولازهی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام ناسناوی ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵه‌ی كه‌ بریندار […]

You May Like