سنە؛ مەهناز حسێن پەناهی، سەرلەنوێ بۆ دادگا بانگهێشت کرایەوە

مەهناز حسێن پەناهی، هاوڵاتی شاری سنە بۆ چەندەمین جار لە یەک مانگی ڕابردوودا بۆ دادگای شۆڕشی سنە بانگهێشتکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ مەهناز حسێن پەناهی، بۆ چەندەمین جار لە یەک مانگی ڕابردوودا بۆ دادگای شۆڕشی سنە لقی سێ بانگهێشت کراوە.ئەم هاوڵاتییە کە پێشتر بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکانی و پشتگیری بنەماڵەکانی شۆڕش بە پێدانی جەریمەی نەقدی سزادرابوو، لەم ماوەیەدا سێ جار بۆ دادگا بانگهێشت کراوە. هۆکارەکانی ئەم بانگهێشتە دووبارانە هێشتا ڕوون نییە.

بانگهێشتە دووبارەکانی مەهناز حسێن پەناهی، نیشاندەری بەرزبوونەوەی فشارەکانە بەرامبەر چالاکانی مەدەنی لە ئێران و بە تایبەت کوردستان.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ سزادانی بەهمەن نادری بە ٦ مانگ بەندکران

پ ژانویه 9 , 2025
بەهمەن نادری، هاوڵاتی دانیشتووی کرماشان لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای دووی کرماشانەوە بە شەش مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ بە پێی بڕیارێک لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای دووی کرماشان دەرکراوە و ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ بە ئەم هاوڵاتییە ڕاگەیەندراوە، بەهمەن نادری، بە تۆمەتی سووکایەتی بە بەرپرسانی فەرمی و […]

You May Like