شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ڕەزا عیزەت تاج، هاووڵاتی خەڵکی گوندی شاهوانە، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە حەڤدەی جۆزەردانی ١٤٠٤، ڕەزا عیزەت تاج، هاووڵاتی دانیشتووی گوندی شاهوانە لە شاری شنۆ، پاش بانگهێشتی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو نادیارە.

ڕەزا عیزەت تاج، پێشتر لە شەشی پووشپەڕی ١٤٠٠، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و پاش سیازدە ڕۆژ دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ، لە هەژدەی پووشپەڕی ١٤٠٠، بە پێدانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرێکاری؛ گیان لەدەستدانی سێ کرێکار بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار

ی ژوئن 8 , 2025
بەهۆی نەبوونی پێوەرەکانی ئەمنییەتی لە شوێنەکانی کار، لەم ڕۆژانەی دواییدا سێ کرێکار لە شارەکانی ئەهواز، ئەسفەهان و ئیلام گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕووداوێکدا لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی شازدەی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە ئەهواز ڕوویدا، کرێکارێکی تەمەن ٥٨ ساڵ لە کاتی ئەنجامدانی جۆشکاری، لە قاتی حەوتەم بۆ قاتی دوو لە […]

You May Like