دێگولان؛ دەستبەسەرکردنی ئومید نیازی برای موحسین نیازی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا

ئومید نیازی، برای موحسین نیازی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ی دێگولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئومید نیازی، برای موحسین نیازی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە دێگولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگای دێگولان بۆ سنە ئەم هاووڵاتییەیان ڕفاندووە.
پێویستە بگوترێ، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە نییە.

موحسین نیازی تەمەن ٣٢ ساڵ و وەرزشوان لە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری دێگولان پشتی بە سەختی بریندار بوو و بە هۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لە دەست دا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بەڕێوەچوونی کۆتا دانیشتنی دادگا بۆ گوێگرتن لە تۆمەتەکانی ژینا مودەرێس- گۆرجی

ج سپتامبر 15 , 2023
دوا دانیشتنی دادگای گوێگرتن لە تۆمەتەکانی ژینا مودەرس-گۆرجی، چالاکی مافی ژنان لە شاری سنە، لە دادگای ئینقلابی ئەم شارە بەڕێوەچوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، دوا دانیشتنی دادگای گوێگرتن لە تۆمەتەکانی ژینا مودەرس-گۆرجی، چالاکی مافی ژنان، لە دادگای ئینقلابی شاری سنە بەڕێوەچوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژینا مودەرس-گۆرجی […]

You May Like