دیواندەرە؛ دەستبەسەری هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکان

فواد مورادی، هاووڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ فواد مورادی، هاووڵاتی ٣٧ ساڵان خەڵکی گوندی کێلەکەبود لە شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراویان دەستبەسەرکرد.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی ناوبراو، شوێنی مانەوە و هۆکارەکانی دەستبەسەری ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیواندەرە؛ دەستبەسەری ٤ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنیەکان

ی سپتامبر 8 , 2024
٤ هاووڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ فەرهاد قەمەری، خەڵکی گوندی کوتک و دانیشتووی دیواندەرە، محەمەد ئەمینی ٣٩ ساڵان کوڕی حاجی خەلیل خەڵکی گوندی کانی سفید، نەوید شەریفی کوڕی ئومێد خەڵکی گوندی کانی سفید و فواد مورادی […]

You May Like