نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسناوی ئەو کۆڵبەرە “موحسین وەلیۆڵاهی” و خەڵکی جوانڕۆ ڕاگەیندراوە.

شایانی باسە ئەو کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە ڕاگوێزی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

د اکتبر 16 , 2023
کۆلبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵە لە شاری بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی بۆکان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵە لە شاری بانە لاقی بە سەختی بریندار بووە.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بە […]

You May Like