نەغەدە؛ پێدانی مەرەخەسی بە ئەمیر فەقە لە زیندانی شاری نەغەدە

«ئەمیر فەقە»، زیندانی سیاسی خەڵکی شاری پیرانشار لە زیندانی شاری نەغەدە مەرەخەسی پێدرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە هەژدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئەمیر فەقە، لە زیندانی شاری نەغەدە مەرەخەسی پێدرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پێدانی مەرەخەسی بە ناوبراو بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەن بۆ ماوەی هەفتەیەک ئەنجامدراوە.

ئەمیر فەقە، لە سەرەتاکانی خەرمانانی ١٤٠٣، لە دوو دۆسیەی جیادا لە دادگاکانی شاری پیرانشار و ئینقلابی شاری مەهاباد بە کۆی گشتی بە ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردن سزای بەسەردا سەپێندراوە.

ئەمیر فەقە، لە دووی جۆزەردانی ئەمساڵدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا. ناوبراو پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان لە شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری نەغەدە گواسترایەوە.

ئەمیر فەقە، خەڵکی گوندی خوڕەنج سەربە شاری پیرانشارە، خێزاندارە و باوکە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا بۆ تۆمەتەکانی مەسعوود محەممەدی

ی مارس 9 , 2025
دانیشتنی دادگا بۆ تۆمەتەکانی «مەسعوود محەممەدی»، خەڵکی شاری بۆکان، لە لقی ١٠١ی دادگای دووی ئەم شارە بەڕێوەچوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی مەسعوود محەممەدی، لە لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر «مەهدی فەخری» بەڕێوەچوو. لەم دادگاییکردنەدا، ناوبراو بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە […]

You May Like