پیرانشار؛ بانگهێشتی ڕەزا بۆرکە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی

ڕەزا بۆرکە، هاوڵاتی شاری پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ زیندانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی سزاکان بانگهێشتکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەزا بۆرکە، هاوڵاتی شاری پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی بانگهێشتکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێز بۆرکە لە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، خۆی بە زیندانی شاری نەغەدە ڕادەست بکات.

ئەم هاوڵاتییە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی «چالاکی بانگەشە دژی ڕژیم بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵەکانی دژبەری ڕژیم» بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری سزادرابوو. «هاندانی گەنجان بۆ بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان» لەو تۆمەتانەیە کە ئاڕاستەی ناوبراو کراوە.

ناوبراو لە درێژەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا لە ساڵی ١٤٠١، دوو جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. بەڕێز بۆرکە هەر جارێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ڕەزا بۆرکە، تەمەن ٥١ ساڵ و هاوڵاتی شاری پیرانشارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ آوریل 10 , 2025
پەیمان شێخ ئەلسەلامی، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، پەیمان شێخ ئەلسەلامی، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر […]

You May Like