بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

سەباح ئەمینیان، هاووڵاتی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سەباح ئەمینیان (کەمال)، هاووڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ئەم دەستبەسەرکرانە بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ دووکانی ناوبراو لە شاری بۆکان، کە شوێنی کڕین و فرۆشتنی کاغەزی ئۆتۆمبێل بووە، ئەنجامدراوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ بڕیاری دادوەر، ئەم هاووڵاتییەی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی سەباح ئەمینیان نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

چ جولای 16 , 2025
فواد مەحموودی، هاووڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، فواد مەحموودی، هاووڵاتی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “تەوریوەر” لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئەم شارە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی […]

بابەتی پەیوەندیدار