سەقز؛ سزادانی هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزە بە زیندانیکردن و سزای نەقدی

هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزە دوو چالاکوانیی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی بە گشتی بە دە مانگ زیندانیکردن و پێدانی بیست ملیۆن تمەن سزای نەقدی سزادران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزە دوو چالاکوانیی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر موجتەبا جەباری، بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی”، هەر یەکێکیان بە پێنج مانگ زیندانیکردن سزادران کە ئەم بڕیارە بۆ دوو ساڵ دواخراوە. هەروەها بە ناونیشانی سزای تەواوکراو هەر یەکێکیان بە پێدانی دە ملیۆن تمەن سزای نەقدی سزادران.

هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزە ڕۆژی پێنجشەممە نۆی ڕەشەمەی ١٤٠٣، پاش مانگێک دەستبەسەرکران لە گرتووخانەیەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندی شاری سەقز گواستراونەتەوە و بە کەفالەتی ١٠٠ ملیۆن تمەن بۆ هەر یەکێکیان، بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی دادگاییەکەیان لە زیندانی ناوەندی سەقز ئازادکران.

هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزە ڕۆژی چوارشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری سەقز دەستبەسەرکران و دواتر بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری سنە گواسترابوونەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سزای جەستەیی و پەرەسەندنی توندوتیژی لە کۆمەڵگادا

ش آگوست 2 , 2025
بە گوێرەی هەواڵەکان، شەوی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، سزای بڕینی پەنجەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی هادی ڕۆستەمی تەمەن ٣٩ ساڵ، مێهدی شەرەفیان تەمەن ٤١ ساڵ و مێهدی شاهیوەند تەمەن ٢٩ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ (زیندانی دەریا) بەکردەوە دەرهات. ئەو سێ زیندانییە، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٦ بەتۆمەتی […]

بابەتی پەیوەندیدار