بۆکان؛ سزادانیی دوو هاوڵاتی بە زیندانیی تەعزیری

سادق زەند و محەممەد سلێمانی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، هەر یەکێکیان بە ٩١ ڕۆژ زیندانیی تەعزیری سزادران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە دوازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، سادق زەند تەمەن ٣٤ ساڵ و محەممەد سلێمانی تەمەن ٣٠ ساڵ، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری میاندواو بە سەرۆکایەتی دادوەر «والایی» بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم»، هەر یەکێک بە ٣ مانگ و ڕۆژێک زیندانیی تەعزیری سزادران.

ئەم دوو هاوڵاتییە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و پاش مانگێک دەستبەسەرکران، بە کەفالەتی ٨٠٠ ملیۆن تمەن بۆ هەریەکێک، ئەنجامدراوە و تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەیان لە زیندان ئازادکرابوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

چاوخشاندنێک بەسەر دۆخی کچان لە ئێران

ش اکتبر 11 , 2025
وتەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانی کچ ١١ی ئۆکتۆبەر ڕۆژێکە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژی جیهانی منداڵانی کچ ناوزەدی کردووە. مەبەست لەم ڕۆژە تیشک خستنەسەر نایەکسانی جێندەری و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ کچانی خوار ١٨ ساڵ تەمەن لە سەرانسەری جیهان. ڕۆژی جیهانی منداڵانی کچ وەبیرهێنەرەوەی پێویستی بینین و بیستنی دۆخی […]

بابەتی پەیوەندیدار