به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “ئه‌شكان عه‌باسی” كه تووشی زه‌ربه‌ی مه‌غزی ببوو، ژیانی تازه‌ی به چه‌ند كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی دا به‌خشی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌شكان عه‌باسی” له ڕووداوێك دا تووشی “تڕۆمای گه‌ردن” و مه‌رگی مه‌غزیی بوو، ناوبراو پاش پێنج ڕۆژ به‌سته‌ری بوون ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ كرا. كاتێك پزیشكان هیوایان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌شكان له ده‌ست دا، دایك و باوكی ئه‌و لاوه دوو گورچیله و جیگه‌ری ڕۆڵه‌كه‌یان به سێ نه‌خۆشی خاوه‌ن پێداویستی به‌خشی. ئه‌مه حه‌وته‌مین بابه‌تی به‌خشینی ئه‌ندامانی جه‌سته له پارێزگای ورمێ و یه‌كه‌مین بابه‌ت له شاری بۆكانه كه ژیان به كه‌سانی دیكه ده‌به‌خشێت.