بانە: کوژرانی کۆڵبەرێک بەهۆئ تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

سەیوان سەحیحی گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەرابی ئەم شارە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەرداب – بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا. ناسنامەی کۆڵبەرەکە “سەیوان سەحیحی”، ٢٠ ساڵە و خەڵکی گوندی “بەڵکێ”ی سەر بە شاری بانەیە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆڵبەرە بریندارە “زگی” کراوەتە ئامانج.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بڵاوکراوەی ژمارەی ١١

س فوریه 13 , 2024
کرێکاران، گەلی ئازادیخواز! بەرەبەیانی دووشەممە ٢٣ ڕێبەندان، زانیمان کە عوسمان ئیسماعیلی لە زیندانی ناوەندی سەقز بۆ شاری سنە گوازراوەتەوە. دوای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی؛  یەکێک لە بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندی سەقز ڕایگەیاند بەمەبەستی پشکنین و چارەسەر بۆ پزیشکی دادی سنە گوازراوەتەوە.  گواستنەوەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ سنە بە نهێنی ئەنجام دراوە و تا ئێستا […]

You May Like