سنە؛ دەستگیرکردنی سەیفوڵڵا جەلیلی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ “سیفوڵڵا جەلیلی” خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تارانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، “سیفوڵڵا جەلیلی”، تەمەن ٥٢ ساڵ، خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ”ی شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته، سەرەڕای بە دواداچوونەکانی خێزانەکەی، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو له ئارادا نییه.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە بەدەست نەهاتووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

چ نوامبر 8 , 2023
شەوی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری١٤٠٢، ئازاد ستارپەنا کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کوژرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری١٤٠٢، ئازاد ستارپەنا کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کوژرا. بە پێێ ئەو ڕاپۆرتە، ناسناوی ئەو […]

You May Like