خالید مولان نژاد، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەسبەسەرکردنی، هێشتا دەسبەسەر و بارودۆخی نادیارە. بێ ئاگابوون لە بارودۆخی خالید مولان نژاد نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەررنیوز، خالید مولان نژاد، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەسبەسەرکرانیدا، هێشتا لە دەستبەسەر بارودۆخی نادیارە. بێ ئاگابوون لە بارودۆخی خالید مولانژاد نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتیە ڕێگری کراوە لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، ئەگەری پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی.
خالید مولان نژاد ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ بەبێ دابینکردنی فەرمانی قەزایی لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەست دا نییە.