برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

ڕۆژی چوارشەممە 25ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “کاوە خوسرەوی” خەڵکی گوندی “قاڵیچە”ی شاری سەلاسی‌باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، پێکرا.

هێزە نیزامییەکان لە شوێنێک بە ناوی “پشتی کوتگە” بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکیی ڕەوانەی ناوەندیی دەرمانی کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە 24ی ڕەشەمە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “سەعید خوسرەوی” و” موختار شامورادی” خەڵکی شاری سەلاسی‌باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرابوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

وه‌رگه‌ڕانی تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له‌ جاده‌ی مه‌ریوان- سنه‌

پ مارس 17 , 2022
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی تانه‌كه‌رێكی سووته‌مه‌نی له‌ ڕێگای مه‌ریوان بۆ سنه‌، شۆفێری تانكه‌ره‌كه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوو و جاده‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر به‌ ته‌واوه‌تی داخرا. به‌ پێی زانیارییه‌كان، باری ته‌ندرووستی شۆفێری تانكه‌ره‌كه‌ ناجێگیره‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ […]

You May Like